زاری كرمانجی-ڕواندز:
بەپێی نوسراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەكان) كە ئاراستەی قائیمقامیەتی قەزای ڕواندز كراوە، تیادا ڕەزامەندی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری خراونەتەڕوو.
پڕۆژەكان بریتین لە كۆنكریت كردنی (ستامپ كۆنكرێت) و دروستكردنی جۆگەیەكی كراوە لە گەڕەكی ئازادی، كردنەوەی چەند شەقامێكی نوێ لە گەڕەكەكانی ” نەورۆز، راپەڕین، ناوەڕەزان ” هەروەها قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێكی لاوەكی لە سەنتەری قەزای ڕواندز”.
لە نوسراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئەو پڕۆژانە سپێردراوە بە كۆمپانیایی (ساوەلاند) بە گوژمەی 477 ملیۆن دینار، كە لەماوەی 180 ڕۆژ كارەكان ئەنجام بدات، لە رێگەی خۆتانەوە لیژنەیەك پێكبهێنن، بە مەبەستی سەرپەرشتی كردنی پڕۆژەكەو لە ئەنجامەكەی ئاگادارمان بكەنەوە.