زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، ڕایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 25 قوتابخانە نۆژەنكراونەتەوە. دەشڵێ: داوامان كردووە قوتابخانەی سەرخۆڵ و كابینە نەمێنن.
مامۆستا مەجید خانۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، لەبارەی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: لەسەر میزانیەی پەروەردەكەمان توانیومانە 25 قوتابخانە نۆژەن بكەینەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، گوتیشی: لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر: قوتابخانەی سێ دەوامی نینە، زۆربەی قوتابخانەكان یەك دەوامین، بە كەمی دوو دەوامی هەنە.
مامۆستا مەجید خانۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، ئاشكراشی كرد: نزیكەی 20 قوتابخانە بینایان كابینەیە و قوتابییان لە كابینەدا دەخوێنن، بەڵام پلان هەیە كابینەكان نەمێنن، بۆ ئەو مەبەستە نووسراومان بەرزكردووەتەوە و داوامان كردووە قوتابخانەی سەرخۆڵ و كابینە لە سنوورەكە نەمێنن.