زاری كرمانجی-سۆران
دەرماڵەی مانگەكانی پێنج و شەشی خوێندی ساڵی ڕابردوو بەسەر قوتابیانی زانكۆی سۆران دابەش دەكرێت.
ڕێبەر عەبدڵغەفار بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” لە ئێستادا دەستكراوە بە دابەشكردنی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆی سۆران، قوتابیانەی سەنتەری شار مانگانە 40 هەزار دیناریان پێدەدرێت، ئەوانەی دەروەی شاریش بۆ هەرمانگەو 60 هەزار دینار”.
ئاماژەی بەوەشدا : ” دەرماڵەكە هی مانگەكانی پێنج و شەشی خوێندی ساڵی ڕابردووە بەسەر قوتابیانی زانكۆی سۆران دابەش دەكرێت.