ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای رواندز بڕیاریان لەسەر دراوە و ئێستا خراونەتە تەندەر
بەپێی نووسراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كە واژووی هەڵگورد شێخ نەجیبی لەسەرە و بە ژمارە 328، ئاماژە بە پڕۆژەكان كراوە و بۆ كم كردنەوەی نهێنی دراوەتە بەرێوەبەراتی گرێبەستەكان، لە نووسراوەكە ئەم پڕۆژانەی خوارەوەی تێدایە:
قیرتاوكردن و كۆنكرێت كردنی رێگای گوندەكانی سەران، گەرەوانی خواروو، ئاكۆیان، فەقیان، ئاكۆكەون، گەرەوانی سەروو.