محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی:
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و فێرکردن و رۆشنبیریی»unesco» هەموو ساڵێ (24 ی کانونی دووەم)ی دەستنیشانکردووە وەک رۆژی پەروەردە و فێرکردنی جیهانی، هەر ساڵە و بە دروشمێکی تایبەت ئاهەنگ و مەراسیمی تایبەت بەو بۆنەیەوە رێکدەخرێت و تیایدا جەخت لە گەشەپێدان و پێشخستنی مرۆڤ لەڕێی پەروەردەیەکی دروست و وەستا و لەسەر پێگە و بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکاتەوە.
بەو یادە ئەمڕۆ چوارشەممە ، زانکۆی سۆران سەمپۆزیۆمی رۆژی جیهانی پەروەردە سازدەکات، بەشی باخچەی منداڵان و زانستە گشتییەکان، لە فاکەڵتی پەروەردە، کاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی لە ژێر ناوی ( پەروەردەی کار، هەنگاو و لێکەوتەکانی لە کوردستان ) سازدەکات، تێیدا باس لە گرنگی و ڕۆڵی پەروەردەو فێرکردن دەکرێت.