قاسم شۆڵە سەعدی پارێزەر و نوێنەری پێشووی ئەنجوومەنی ئیسلامی ئیران بۆ لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (ئێف ئار ئی) فارسی باسی لە كێشەكانی نێوان پاكستان و ئێران كرد و ئاماژەی بەوەدا ” شەڕ لەم جۆرە رەهەندانەدا بۆ كۆماری ئیسلامی مەحاڵە، لەبەر ئەوەی لە هیچ بوارێكەوە توانای نییە.
نوێنەری پێشووی ئەنجوومەنی ئیسلامی ئیران، لە بەشێكی دیمانەكەیدا ئاماژەی بە هێرشەكانی سوپای پاسداران كرد و گووتی ” ئەو مووشەكانەی ئەم دواییەی سوپای پاسداران بۆ ناو سێ وڵاتی ناوچەكە، هۆشدارییەك بووە بۆ ئیسرائیل و لایەنگرانی، چونكە كۆماری ئیسلامی دەزانێت كە ئیسرائیل بە لێدانی هێزە بە وەكالەتەكانی تاران دەست و پێی ئێران لە ناوچەكەدا دەبڕێت”.
زیاتر روونیكردەوە ” بەڵام شەڕ لەم جۆرە ڕەهەندانەدا بۆ سیستەمی كۆماری ئیسلامی ئێران مەحاڵە، چونكە نە دەسەڵاتی هەیە، نە پارەی هەیە، نە پشتیوانی خەڵكی هەیە، هەر بۆیە نیشاندانی دەسەڵاتی خامنەیی دەرئەنجامی پێچەوانەی هەبووە و بە ئاشكرا نیشانی داوە كە كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە نییە بۆ هیچ شەڕێك.”