تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و دەنگۆی ئەوە هەیە کوژرا بێت”.
دوێنێ ئێواری لە قەزای كۆیە تەرمی ئەو ئافرەتە دۆزرایەوە كە ئاسەواری چەقۆ بەجەستەیەوە دیارە.
گووتەبێژی تەندروستیی کۆیە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” ژنەکە ناوی (گەلاوێژ حەمەدەمین فەرەج) بووە و تەمەنی ٧٨ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی جەمعییە بووە لە کۆیە و تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆی دۆزراوەتەوە”.
دەشڵێت ” پێدەچێت بە چەقۆ کوژرابێت و پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە”.
بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەبارەی چۆنێتی مردنەکەی و هۆکاری رووداوەکە، تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کردووە.