محەممەد مەحموود- سۆران :
ناوە ناوە گرفتی کەمی غاز دروست دەبێت بەهۆی گەیشتنی کەمی غازی پێویست بۆ کارگەکان و زۆری خواستی بەکاربردن، لە سنووری پارێزگای هەولێریش لە پێناو چارەسەرکردنی کەمی غاز و دابەشکردنی بە شێوەیەکی یەکسان دابەشکردنی غاز بۆتە کۆبۆن، لە ئیدارەی سۆرانیش شێوازی کۆبۆن جێ بەجێ دەکرێت .
نەقیب رەوەند ئەنوەر، بەرپرسی لیژنەی سووتەمەنی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥-١٠-٢٠٢٢ لە سنووری ئیدارەی سۆران دابەشکردنی غاز بەشێوەی کۆبۆن جێ بەجێ دەکرێت دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەو رێنماییەمان پێگەیشت، ئەمەش لە پێناو ئەوەیە هاووڵاتییان بەشێوەی یەکسان بەشەغازی خۆیان وەربگرن و کێشەی کەمی غاز چارەسەربکرێت.