شەهلا رەشید- سۆران
لە ڕێوڕسمێكدا گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكی شارەوانی باڵەكیان كرا، بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی گۆڕانكاری لە پۆستی ژمارەیەك سەرۆك شارەوانی دیكەی ئیدارەی سۆران دەكرێت.
لەمبارەیەوە خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادهبوونی جێگری بەڕێوەبەری گشتی شارهوانییهكانی ئیدارهی سۆران و بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا و بەرپرسانی حكومی و حزبی، پڕۆسەی دانان و گۆڕینی سەرۆك شارەوانی باڵەكیان بەڕێوەچوو”..
گووتیشی: ” هیوای سەركەوتن بۆ بەدرخان قادر ڕەسول، سەرۆك شارەوانی نوێ دەخوزێن، هەروەها سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی فازڵ عەزیز، سەرۆك شارەوانی پێشووتر دەكەین، لە هەمبەر ئەو خزمەتەی پێشكەشی دەڤەرەكەی كردووە.