شەهلا رەشید- چۆمان
بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، لە ماوەیەكی نزیكدا بنكەی تەندروستی گوندی گەزنە دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” بینای بنكەی تەندروستی گەزنە، تەواوكراوە و داودەرمان و كەل و پەلە پێویستەكانیش تەرخانكراون، لە ماوەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
گووتیشی ” بنكەی تەندروستی گەزنە، پێشتر بینایەكی كۆن بوو و دواتر بڕیاردرا بۆ دروستكردنی بینایەكی نوێ بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن لێی سوودمەند بن.