ئا: دڵدار عەزیز
فڕۆکەی ئالیس بە گەشتێکی ئاسمانی هەشت خولەکی تاقیکرایەوە، بەمەش بووە یەکەمین فرۆکەی تەواو کارەبای لە جیهاندا کە بەسەرکەوتووی تاقیبکرێتەوە.
گراگۆری دێیفیس بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای Eviationسەبارەت بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەیان بە سەرکەوتووی بۆ رۆژنامەنووسان لێدوانی دا و رایگەیاند ” ئێمە مێژوومان تۆمارکرد لە بواری فڕۆکەوانیدا.”
بەدرێژایی تاقیکردنەوەکە تیمی ئەندازیاران لەلایەنی جۆراوجۆرەوە چاودێری فڕۆکەکەیان کرد بۆ ئەوەی دڵنیا بنەوە کە ئەم ئامرازە بۆ گەشتی ئاسمانی تەواو ئامادەیە.
هەرچەندە فڕۆکەی کارابای ئالیس لە زۆر رووەوە ئامادەیە بەڵام پێویستی بە پێشکەوتنی زیاتر هەیە بە تایبەت لە بواری باتریەکاندا کە بزوێنەری فڕۆکەکە بەکاریان دەهێنێت بۆ وەرگرتنی وزەی کارەبایی. دێیفیس رایگەیاندووە کە لە داهاتوودا زیادکردنی وزەی باتریەکان و گۆڕانکاری لە فۆڕمەکەیاندا لە پێشینەی کارەکانمان دەبێت.
ئەم داهێنانە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بۆیە لە داهاتوێکی نێزیکدا فڕۆکەی کارەبای دەبێتە ئامرازێکی سەرەکی گواستنەوەی ئاسمانی.