ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە (دروشمی یەك دڵ یەك جەستە یەك برین یەك ئازار)، خۆپێشاندانەكانی سەر كۆنە كردنی هێرشەكانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی پێ كرد.
ئەمڕۆ بەدەیان هەزار هاووڵاتی كە لە چین و توێژە جیاكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەندێك لە لایەن سیاسییەكان پێكهاتوون لە شوێنی خۆپێشاندانەكە ئامادە بوونە و دەیانەوێت بەیاننامەی ناڕەزایەتی و پەیامی پەیامی خەڵكی سلێمانی بە داگیركەران بگەیەنن.
كۆمەڵێك رێكخراو لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، بانگەوازێكیان ئاراستەی خەڵكی شاری سلێمانی كرد، بۆ ئەوەی وەك شار و شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان، دژی ئەو هێرشە ناڕەوایەی كرایە سەر هەولێر هاودەنگییان هەبێت بەشدار بن لە خۆپیشاندانەكە تا بە دووژمنان بڵێن سلێمانیش بەشێكە لە جەستەی ئەم كوردستانە، سلێمانیش بە ئازاری شارەكانی تری كوردستان ئازاری پێ دەگات.
ئەمڕۆ جگە لە پارێزگای سلێمانی لە هەلەبجە، ، ئێدارەی راپەرین و قەزای رانیە، زانكۆی سۆران، خۆپیشاندانی سەركۆنە كردنی هێرشەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر ئەنجام درا.