زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی سۆران دەڵێت : ” بە موشەكباران كردنی هەرێمی كوردستان، ئێران خوی خستووەتە دوخێكی دژوارو و قورسەوە، هەمو هەوڵی خوی دەدات بۆ رزگار بوون لێی.
جەواد سوار بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “بە موشەكباران كردنی هەرێمی كوردستان، ئێران خوی خستووەتە دوخێكی دژوارو و قورسەوە، كە هەمو هەوڵی خوی دەدات بۆ رزگار بوون لێی، ئەویش بە دورست كردنی وێنەی فێك و كرینی وێژدانی هەندێك خوفروش بە ناو روژنامەنوس و بەكرێگیراون بەڵام هۆشیاری و ئاستی بەرزی نەتەوایەتی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، ئێرانی تووشی سەرسوڕمان كردووە.
گووتیشی: ” جەماوەری كوردستان بەو خوپێشاندانە خۆڕسك و بەرفراوانەی كە لەناوخوی كوردستان و تاراوگە ئەنجامیان دا و بەردەوامە وڵامێكی نەرم و مەدەنیانە بۆ دوژمنان، بەڵام وەك خەنجەرێكی ژەهراوی بۆ دڵی كوماری ئیسلامی ئێران، چونكە بە كرێگیراوانی ئێران زانیاری هەڵەیان داوە بە ئێران، سەبارەت بە شوێنەكە كە گوایا بارەگای موسادە، بە ئێرانیان راگەیاندووە كە هاووڵاتیانی كوردستان هیلاك و بێزارن لە حكومەتی هەرێم، دڵنیابن كەس تاقەتی خوپێشاندانیان نابێت هەم جاسوسەكان و هەم ئێران خەلەفاون كە میلەتی كورد سەروك بارزانییان هەیە، میلەتێكی زیندون بەرامبەر بە هەڕەشەكانی دوژمن بێ وەڵام نابن و ئامادەن لە پێناوی كوردستان بمرن .
دەشڵێت: ” هوكارێكی تر ئەوە بوو كە ئێران سەیری ئەو بایكوتەی ماموستاینی كردووە كە پێیان وابووە هەرێمی كوردستان، تەنیا ئەو چەند سەد كەسن كە بە فشار و هەڕەشە دژی هەرێمی كوردستان هێنراونەتە سەر شەقام، بەڵام ئەم خوپێشاندانە جەماوەریە بەرفراوانە نە لە چاوەڕوانی ئێران بوو نە لە چاوەڕوانی بەكرێگیراوان بۆیە با كەس گرەو لە سەر لەناوچوونی كوردستان نەكات.