شەهلا رەشید- سۆران
دوای ئەوەی كوڕە گەنجێكی دانیشتووی گوندی باڵەكیان سەربە ناحیەی دیانا لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بەهۆی ئاوی گەرم جەستەی دەسوتێت گیان لەدەستدەدات.
ڕێبوار سەیفەدین، بەرپرسی بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” چەند ڕۆژێك لەمەوبەر كوڕە گەنجێك بە هۆی ئاوی گەرم بەشێكی جەستەی سووتابوو بەناوی ” دەریا كازم ” رێوشوێنی پزیشكی بۆ گیرابەر هەرچەندە ڕێژەی سوتانەكەی زۆر نەبوو، بەڵام بەهۆی باردۆخەكەی داواكرا كە ڕەوانەی فریاكەوتنی هەولێر بكرێت، بەڵام گوایە ئەو كات بردبوویانەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی لەوێ بە دەرمانی كوردەواری چارەسەر بكرێت”.
گووتیشی” دوایی باری تەندروستی زیاتر تێكدەچێت و ئەو كات دەیبەنە هەولێر و دوێنێ گیانی لەدەستدا.