محمد مەحموود- زاری کرمانجی:
بۆ یەکەم جار کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی لە ئیدارەی بە خۆی سۆران ئەکرێت و ئەمڕۆ سێشەممە ئەو کۆبوونەوەیە بەڕێوە دەچێت.
لەمبارەیەوە دکتۆر کامەران مەلا محەممەد شیروانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند” کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بۆ یەکەم جار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوە دەچێ، ئەمەش وەک پاڵپشتییەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران”.
ئاماژەی بەوەش کرد ” هەریەکە لە وەزیری تەندروستی و بریکاری وەزیر و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی ئەنجومەنی وەزارەت بەشداری لەو کۆبوونەوەیە دەکەن ئەو کۆبوونەوەیە گرنگە و تایبەت بە ڕەوشی تەندروستی و زیاتریش تیشک خستنە سەر کێشە و گرفتەکانی کەرتی تەندروستی بۆ یەکەمجاریشە ئەو کۆبوونەوەیە لە ئیدارەی سۆران بکرێت.