زاری كرمانجی-كانیەڕەش
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست دەكرێت بە جێبەجێ كردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە سنووری ناحیەی كانیەڕەش سەربە قەزای سیدەكان.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” بەمەبەستی چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكانی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوونی سنووری ناحیەی بەرمیزە (كانیەڕەش) لە سنووری قەزای سیدەكان پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە جێبەجێ دەكرێت”.
گووتیشی: ” پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (وێلپ اویل) بە گوژمەی 914 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.