محەممەد مەحموود – سۆران
ئەم ساڵیش وەکۆ ساڵى رابردوو وەزارەتى پەروەردە بە هەماهەنگى لە گەل رێکخراوى یونسێف ( (uncef کەمپینى (گەڕانەوە بۆ خوێندن Back to Learning-B2L ) ڕادەگەیەنێت بۆ تۆمارکردنى ئەو منداڵانەى کە لە خوێندن دابڕاون لە قوتابخانەکان ، لێژنەى بەرێوەبەرایەتیى گشتى پەروەردەى هەولێر راستەوخۆ لە لایەن بەرێوەبەرى گشتى سەرۆکایەتى و سەرپەرشتى دەکرێت .
ئینزار تاهیر ئەرگۆشی، بەرپرسی پلاندان لە لە پەروەردەی سۆران و هەماهەنگکار و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی گەرانەوە بۆ خوێندن بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەو هەڵمەتە لە رێکەوتى 20/9/2022 ڕاگەیاندراوە و لە رێکەوتى 24/9/2022 دەست پێکردووە تا 1/11/2022 بەردەوام دەبێت وە لە رێگەى تیمى بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەکەمان کە لیستى ناوەکان داندراوە راستەوخۆ ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەکرێت لە سەر ئاستى سنوورى پەروەردەى سۆران ، بۆ پێشکەشکردنى هاوکارى کارئاسانى لە پێدانى زانیارى لە سەر قوتابییانى دابڕاو هەروەها تۆمارکردنى قوتابییانى گەڕاوە لە پێناو پێدانى هەلى زیاتر بۆ فێربوون “.
ئینزار تاهیر گووتیشی” گەرانەوەى قوتابییەکان بە پێى رێنماییەکانى بەرێوەبەرایەتیی گشتى ئەزموونەکانى وەزارەتى پەروەردە دەبێت ، هەر قوتابییەک رێنماییەکان بگرێتەوە راستەوخۆ لە لایەن تیمەکانمانەوە دەنێردرێتەوە قوتابخانە و دواتر کۆتایی هەموو هەفتەیەک ناوى گەڕاوەکان دادەنێین، پێویستە لەسەر بەڕێوەبەری قوتابخانە لە کاتى ناردنى قوتابییەکان بۆ قوتابخانەکەت قوتابییەکان وەربگری و دڵنیابێت لە پۆل و ساڵانى کەوتنى (ئەگەر دوو ساڵ لە سەر یەک لە کۆتا پۆل کەوتبوو لە قوتابخانەکانى شار وە لە قوتابخانەکانى گوندەکان سێ سال کەوتبوو ئەوا لە قوتابخانەکانى رۆژ وەرناگیرێت هەروەها هەر قوتابییەکیش پێشتر قوتابى دەرەکی بێت ناتوانیت بگەڕێتەوە.
هەر قوتابییەکیش پێشتر لە سەر کارى خراپ و ناپەروەردەیی لە قوتابخانە دەرکرابێت ئەوا گەڕانەوە لە سەر رەزامەندى کارگێرى قوتابخانەیە واتە کارگێرى قوتابخانە بڕیار دەدات لە گەڕانەوە و نەگەڕانەوەى ئەو قوتابییە .