رێبوار حەمەلاو شوانی
کۆماری کوردستان بە یەکەم کۆماری بوو کە پێش نزیکەی هەشت دەیە لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە، هەر چەندە کۆمار و کیانێکی کوردیی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیستدا و لە دوای کۆماری ئارارات- لە تورکیا، دامەزرا.رێککەوتی 22ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1945 لەسەر بنەمای کۆمەڵەی «ژێکاف» و بە رێبەریی پێشەوا قازی محەمەد بە فەرمی راگەیەنرا و نوێنەرانی پارچەکانی کورستانیش تێیدا بەشدار بوون، رۆڵی كارای پێشمەرگە بارزانییەکانیش بە رێبەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی دیاروبەرچاو بوو کە تێیدا چەندین داستانی نەبەردی و قارەمانانە بۆ پشتیوانیکردن ئەم کۆمارەی کوردستان تۆماڕکراوە .هەرچەند کۆماری کوردستان تەمەنی 11 مانگ بوو، بەڵام لەو ماوە کورتەدا لە بواری جیاجیادا گەلێک دەسکەوتی بەنرخی هەبووە و کاریگەریی لەسەر فۆرمگرتنی شۆڕش و ناسنامەی کورد بەگشتی داناوە و وەک یەکەم کۆماری فەرمی و دیموکراتیکی کورد لە مێژوودا تۆمار کراوە.حەفتاوهەشت ساڵ لەمەوبەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری مەهاباد لە مەیدانی چوارچرا بە سەرۆکایەتی قازی محەممەد و بە پشتیوانی سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد ڕاگەیەندرا هەرچەندە تەمەنی کۆماری کوردستان کورت بوو، بەڵام توانی لە ماوەیەکی کورتدا دامەزراوەکانی دەوڵەت دابمەزرێنێت، وەک دامەزراندنی سیستەمی سەربازی و ئابووری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی و هونەری لە حکومەت و پەرلەماندا ڕۆژنامەوە گۆڤارەکان بڵاوکرانەوە هیچ نموونەیەکی لەم شێوەیە لە جیهاندا نییە وەک کۆماری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ماوەی 11 مانگدا لەسەر بنەمای دەوڵەتبوون بووە بۆیە کۆماری کوردستان لە مێژووی گەلی کورددا جێگایەکی گرنگ و تایبەت دەگرێتە بەر پێویستە گرنگییەکی تایبەت بە پراکتیزەکردنی کۆماری کوردستان بدرێت. وەک دەزانن نەتەوەی کورد سەدان ساڵە بۆ ئازادی و ئاشتی و ڕزگاری کوردستان قارەمانانە لە بەرامبەر داگیرکەراندا خۆڕاگری کردووە کورد کوژراون و نکۆڵییان لێکراوە و قەتڵوعام کراون، بەڵام هەرگیز وازیان لە دۆزی ئازادی وڵاتەکەیان نەهێنراوە و سەری بۆ دوژمن دانەنەواندووە.هەرچەندە تەمەنی کۆماری کوردستان زۆر کەم بوو و لە یازدە مانگ تێنەپەڕی بەڵام کۆماری کوردستان کۆمەڵێک کاری گرینگ و بناغەیی بۆ خزمەت بە بیری نەتەوەیی و گەشەسەندنی کۆمەڵگەی کوردستان کرد کە دوای 78 ساڵ پاش نەمانی کۆمار، زانکۆ و ڕووناکبیر و بژاردەکانی کورد و جیهان نێوە نێوە بە سیمینار، وتار، کۆنفرانس، چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب و نووسینی تیزی کۆتایی هاتنی خوێندن لەسەری، وەبیر کورد و جیهانی دێننەوە کە کورد ئەگەر لە نەتەوەکانی دەوروپشتی زۆر دیموکراتیکتر و شیاوتر نەبێ بۆ دەسەڵاتداری لە سەر خاکی کوردستان بێگومان هیچی لەوان کەمتر نییە، ئەوە جیا لەوەی کە مافێکی گەردوونی کوردە کە خودانی سەروەری سیاسی خاک و نیشتیمانی خۆی بێت. بەڵام ئەو جێگەی ئومێدی نەتەوەیی کوردە ، ئەو راستییەیە کە ئەمڕۆ گەلی کورد خاوەن قەوارەیەکی سەربەخۆیی خۆیەتی کە ئەویش هەرێمی کوردستان ، هەروەها خاوەن پێشمەرگە، ڕێبەر وسەرۆکێکە کە ئاڵایی یەکەم کۆماڕی کوردستان کە ئەمانەتەکە دەستی پێشواز قازییە بۆ مستەفا بارزانی لەلایەن سەرۆک مسعود بارزانی پارێزگاری لێدەکرێت ، هەروەها لەگەڵ فشار و پەڵاماردانی داگیرکەران بۆ سەر گەلی کورد و قەوارەکەی وەک چیاییەکی پۆڵایین بەرامبەر ناحەزان وەستاتەوە و شوناس و مێژوو و ئومێدی نەتەوەیەکی وەک سیمایەکی جوان بە شێوەی ئاشتی و ئازادی و پێکەوەژیان وئاوەدانی و مرۆڤایەتی پیشانی هەموو دوونیا داوە ، ئەوەش وایکردووە کە دوژمنان تووشی هیستریا و ڕق هەڵگرتوو هێرش وپەڵاماری گەلی کوردو هەرێمی کوردستان بدەن ، بەڵام گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی بارزانی ئەم قۆناغەش بە سەرکەوتوویی و هێزەوە تێدەپەڕێنێت بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و دەستکەوتی مەزنتر ، بۆیە، لەو یادە مەزنەی نەتەوەیی کورد ، هەم ئاڵاکەی دەستی پێشواز قازی و هەمیش قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دەستێکی ئەمنیدایە .