لە بازاڕی دراوەکانی هەولێر، لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک گیانی لەدەستدا.
زانیاری زیاتر لە كۆمێنتە :
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی تەقەی لێ کراوە تەمەنی زیاتر لە ٣٠ ساڵە و کارمەندی نوسینگەیەکەی گۆڕینەوەی دیناری عێراقییە، لەکاتی کارکردندا تەقەی لێ کراوە و گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
شاهیدحاڵەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بە چەكی جۆری دەمانچە تەقەی لێكراوە و تەقەكەر رایكردووە و تا ئێستا نەزانراوە كێیە و هۆكاری تەقەكردنی لەو كەسە چی بووە .