زاری كرمانجی-سۆران:
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان راپۆرتی ساڵی رابردووی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و دامەزراوە میدیاییەکان بە 31-32 بڵاودەکاتەوە و بەگوێرەی ئامارەکان، لە ساڵی 2023دا 62 حاڵەت پێشێلکاری بەرامبەر بە 128 دەزگا و رۆژنامەنووس و دەزگای میدیایی کراوە.
لە راپۆرتەکەی سەندیکای رۆژنامەنووساندا هاتووە، 14 رۆژنامەنووس راگیراون و دەستگیرکراون، 25 حاڵەتی رێگری لە رووماڵکردن و جیاکاری تۆمارکراوە، هەروەها 11 حاڵەتی هێرشکردن و سووکایەتی هەبووە، شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی و دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلەکان 6 حاڵەت تۆمارکراوە، سێ حاڵەتی هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسان و یەک حاڵەتی هەڵکوتانە سەر دەزگاکانی راگەیاندن لەگەڵ دوو حاڵەتی پەلاماردان و لێدانی رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.