“هەڵوێستی جیهان لە ئاست هێرشە ناڕەواكەی سەر هەولێر ئێرانی تووشی شۆك كردووە “
“دوای هەوڵی ئێران بۆ شاردنەوەی راستییەكان دەستی بۆ چەواشەكاری برد لەویش جگە لە شەرمەزاری هیچی بۆ نەمایەوە”
كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای ئەوەی هێرشی كردە سەر ماڵی هاووڵاتی پێشەرەو، و بووە هۆی شەهید بوونی خۆی و منداڵێكی 11 مانگی و بریندار بوونی هاوسەر و كوڕەكانی پێشرەو، لە هەمانكاتدا هاووڵاتییەكی مەسیحی كە بازرگان بوو، تووشی شەرمەزارییەكی بێ وێنە كرا بە تایەبەتب لەسەر ئاستی جیهانیدا و هەتا ئەو وڵاتانەی كە لەبەرە ئێران دەخوێندرێنەوە نەك پشتگیریان نەكرد بەڵكو سووركۆنەی هێرەشەكەیان كرد، ئەمەش سەرانی ئێرانی تووشی شۆك كرد، بۆیە لە رێگەی كەناڵەكانی راگەیاندنی ناوخۆ و ئەو كەناڵانەی لە دەرەوە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری ماددی دەكرێن، هەوڵی شاردنەوەی راستییەكان و شەرمەزارییەكانی ئێران دەدەن، بۆیە بیانووی جیای بێ بنەما بڵاو دەكەنەوە، دواین هەوڵی ئێرانییەكان ئەوەیە لە رێگەی وێنەی درووستكراو بە فۆتۆشۆپ هەوڵی چەواشەكاری دەدەن و چەند وێنەیەكیان بڵاوكردۆتەوە.
بەڵام ئەو هەوڵەشیان سەری نەگرت و دەستیان كەشف بوو، ئەو هەنگاوەشیان وەك هەنگاوەكانی دیكە نەك لە ناو ئێران و باشووری كوردستان پۆچەڵ بوویەوە بەڵكو لەسەر ئاستی جیهانی شەرمەزارییەكی زۆریان بۆ مایەوە .
دوای ئەم رووداوانە ئێران لە رێگەی كەناڵی جیاوە هەوڵی هێور كردنەوەی دۆخەكە دەدەن و دەیانەوێت هەر چونێك بێت كۆتایی بە ناڕەزاییەكان و هەڵوێستەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بهێنن، لە دواین هەنگاوی ئێران لە رێگەی جێگری ووتە بێژی وەزارەتی دەرەوە رایانگەیاند ” دۆستایەتی دێرینیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە” ئەمە لە كاتێكدایە كە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هیچ جۆرێك لە بەرژەوەندی ئێراندانییە، بە تایبەتی دوای ئەو هێرشەی كردییە سەر هەولێر.