سنە سەباح، راهێنەری لەشجوانی
وەرزشكردن یەكێكە لە كارە گرنگەكان بۆ تەندروستی، بۆیە دەبێت ڕۆژانە ئەنجام بدرێت، بەڵام هەندێك حاڵەت هەیە كە وەرزشكردن خوازراو نییە یان پێویستە پێش وەرزشكردن راوێژ بە پزیشك بكەیت چونكە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
1 هەبوونی تا:
تا پێویستی بە پشوودانی تەواوەتی هەیە، وە باش نییە وەرزش بكرێت چونكە پلەی گەرمی لەش بەرز دەكاتەوە، زۆر جار تای بەهۆی ئەو ڤایرۆسانەوە دروست دەبێت كە كۆئەندامی هەناسە تووش دەكەن و ئەم نەخۆشیانەش پێویستیان بە پشووە بۆ لەش، بەو پێیەی وەرزش دەبێتە هۆی فشار لەسەر جەستە، ئەمەش ڕێگرە لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكە.
2 بوونی برینێك لە جەستەدا:
زۆربەی برینەكان پێویستیان بە نەجوڵاندنی شوێنی تووشبووە بۆ ئەوەی دۆخەكە خراپتر نەبێت، بۆ نموونە ئەگەر برینێكی شان ڕوویدا، دەبێت بەبێ جووڵە لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی هیچ ئاڵۆزیەكی قورس دروست نەبێت، ئەمەش بۆ هەر برینداربوونێك لە بەشە جیاوازەكانی… جەستە. بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا پزیشك داوا لە نەخۆشەكە دەكات كە ڕاهێنانی سووك ئەنجام بدات بۆ جوڵاندنی ماسولكەكان و زیادكردنی نەرمی لە كاتی چاكبوونەوەدا بۆ ئەوەی تووشی ڕەقبوون و گرژبوون نەبیت. هەروەها دەبێت ئاگاداری بین دوای چاكبوونەوە لە هەر برینێك، چونكە گەڕانەوە بۆ وەرزشكردن وردە وردە دەبێت.
3 لە كاتی وەرزشكردندا پێكان ڕوودەدات:
لە ئەگەری پێكان پاژنەی پێ، قاچ یان قۆڵ لە كاتی وەرزش یان هەر چالاكیەك كە پێویستی بە هەوڵی جەستەیی هەبێت، وەك سەركەوتن یان خلیسكێنەی سەر بەفر و چەندین چالاكی تر، پێویستە واز لە وەرزشكردن بهێنیت و فشار نەخەیتە سەر جەستە جگە لە دوای راوێژكردن بە پزیشك.
4 كەمخەوی:
ڕێگە بە وەرزشكردن نادرێت بەبێ ئەوەی پێویست بخەوێت چونكە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی گەورە لە ئەنجامی كەمبوونەوەی ئاستی وزە لە لەشدا. واباشە بڕێكی پێویست بخەویت، بەلایەنی كەمەوە ٧ كاتژمێر، بۆ زیادكردنی وزە و توانای ڕاهێنانی چالاكییە جیاوازەكانی ڕۆژانە، لەوانەش وەرزش.
5 دوای نان خواردن:
باشتر وایە دوای نانخواردن بۆ ماوەی دوو بۆ سێ كاتژمێر چاوەڕێ بكەیت، دواتر دەتوانیت بەبێ نیگەرانی وەرزش بكەیت، چونكە ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن وەرزشكردن دەبێتە هۆی كێشەی كۆئەندامی هەرس. لە هەموو حاڵەتەكاندا توانای وەرزشكردن دوای نانخواردن كەم دەبێتەوە چونكە دەبێتە هۆی قورسبوونی گەدە.
6 دووگیانی:
دووگیانی بە ئاستەنگ نازانرێت لەبەردەم وەرزشكردندا، بەڵكو پێویستە سەرەتا راوێژ بە پزیشكێك بكرێت كە چاودێری دووگیانی دەكات، چونكە هەندێك حاڵەت هەیە ژنێكی دووگیان رێگری لێدەكرێت لە وەرزشكردن، وەك ناسەقامگیری دووگیانی یان بوونی هەر كێشەیەكی تەندروستی لە خانماندا كە دەتوانێت كاریگەری لەسەر كۆرپەلە هەبێت. لە ئەگەری ئەوەی وەرزش لە كاتی دووگیانیدا ڕێگەپێدراو بێت، پێویستە ڕێنماییەكانی پزیشك جێبەجێ بكرێت سەبارەت بە هەڵبژاردنی ڕاهێنانی گونجاو و لە كاتی وەرزشكردندا هەوڵێكی زۆر نەدرێت.
7 هەستكردن بە برسێتی:
هەستكردن بە برسێتی واتە پێویستی جەستە بە خۆراك بۆ بەدەستهێنانی وزە، هەربۆیە باشتر نییە وەرزش بكرێت تا خواردنی ژەمێكی سووك كە وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت بۆ وەرزشكردن، و دوای دوو كاتژمێر دەتوانرێت وەرزش بكرێت.
8 هەبوونی هەندێك كێشەی تەندروستی:
هەندێك نەخۆشی پێویستیان بە وەرزشی ورد هەیە چونكە فشاری توند كاریگەری لەسەر تەندروستی دەبێت، وەك نەخۆشیەكانی دڵ، شەكرە، بەرزی فشاری خوێن، تەنگەنەفەسی و چەندانی تر. بۆیە پێویستە راوێژ بە پزیشك بكرێت سەبارەت بە وەرزشكردن بۆ فێربوونی ڕێنماییە گرنگەكان و هەڵبژاردنی وەرزشی گونجاو بۆ هەر حاڵەتێكی تەندروست.