شەهلا رەشید- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت” زۆر قسە كردن لەگەڵ منداڵ بەتایبەتی لە تەمەنی پێش چوونە قوتابخانە، یارمەتیدەرە بۆ زیاتر زیرەكی و چالاكبوون.
د. محەممەد حەسەن، پسپۆڕ لە نەخۆشییەكان و گەشەی منداڵان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” بۆ ئەوەی گەشەی هیزری منداڵەكەت بەهێزتر بێت هەوڵبدە زۆر قسە لەگەڵیدا بكەیت بەر لەوەی بگاتە تەمەنی خوێندن، هەروەها زۆر بیدوێنە و كتێبی بۆ بخوێنەوە و بە ئارامی وەڵامی پرسیارەكانی بدەرەوە بێ ئەوەی لێی بێزار ببی.
گوتیشی” لەكاتی قسەكردن لەگەڵیدا زمانی ڕەوان بەكار بهێنە و توانای خەیاڵی بەهێزتر بكە، كاتێك بیەوێت شتێك بڵێت دەرفەتی پێبدە تا قسەكانی تەواو دەبن، هەروەها بێ دەربڕین و قسەكردن شتەكانی مەخەنە بەر دەست بۆ نموونە كاتێك بە ئاماژەكردن و بێ ئەوەی قسە بكات داوای كەل و پەلەكانی گەمەكردن دەكات، بە ئاسانی مەخەرە بەردەستی و وای لێبكە ناوی بهێنێت ئەو كات بیدەرێ.