مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
سەرۆك كۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختیان لە چارەسەركردنی دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردهوه.
دوێنێ یەكشەممە 21ـى كانوونی دووەمی 2024، سەرۆك كۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید و سەرۆكوەزیران محەممەد شیاع سوودانی لە كۆبوونەوەیەكدا باسیان لە پێویستی چارەسەركردنی دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا، تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی خستە ڕوو كە باسكردن بووە لە دۆخی گشتیی وڵات و پرسە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكان و جەختكردنەوە لەسەر پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان لە پێناو چەسپاندن و بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیری بەدەست هێنراو، ههر له راگهياندراوهكهدا ئهوهش هاتووه كه هەر دوو سەرۆك له ديدارهكهياندا جەختیان لە سەر پێویستی چارەسەركردنی دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی دەستوور و یاسا و چارەسەركردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردەوە بە شێوەیەك كە مافەكانیان مسۆگەر بكات و هێز و سەرچاوەی بژێوی ژیانیان مسۆگەر بكات.