به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، له ساڵی ڕابردوو زیاتر له 25 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه له ڕووبه‌ری زه‌وی به‌هۆی مه‌ترسی مین و ته‌قه‌مه‌نی نیشانهكراوه.
عەلی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین/هەولێر به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: “له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 25 هه‌زارو 547 مه‌تر چوارگۆشه له ڕووبه‌ری زه‌وی، به‌هۆی بوونی مین و ته‌قه‌مه‌نی نیشانه‌ی هه‌میشه‌یی كراون، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له مه‌ترسییه‌كان و چوونیان بۆ ئه‌و شوێنانه ئاگادار بن”.
گووتیشی: “هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 7 هه‌زارو 800 مه‌تری چوارگۆشه ڕووبه‌ری زه‌وی به مه‌كینه ئاماهكراوه، هه‌روه‌ها 57 هه‌زارو 172 مه‌تری چوارگۆشه له ڕووبه‌ری زه‌وی، له‌لایه‌ن تیمی روپێوی ته‌كنیكی ئاماده‌كاری لابراوه، 28 هه‌زارو 250 مه‌تر چوارگۆشه له‌لایه‌ن تیمی له‌ناوبردنی ته‌قه‌مه‌نی نه‌ته‌قاوه پشكێنراوه”.