مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هەفتەی ڕابردوو بە مووشەكی بالیستی هێرش كرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون كە یەكێكیان منداڵێكی ساوای شیرە خۆرە بوو، لەگەڵ بریندار بوونی شەش كەسی تر.
سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند كە بارەگایەكی مۆسادی ئیسرائیلی لە نزیك هەولێر بە ئامانج گرتووە، ئەگەرچی بە زوویی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو تۆمەتی سوپای پاسداران ڕەتكرایەوە.
لە ئێستادا سوپای پاسداران بە هۆی نەبوونی بەڵگە، لە ڕێگەی میدیاكانی نزیك لە دەوڵەت دەیەوێت بە بڵاوكردنەوەی وێنەی دەستكاری كراوە بە فۆتۆشۆپ، تاوانەكەی پەردەپۆش بكات و ڕای گشتی چەواشە بكات، میدیای ئێران دوو وێنەی دەستكاری كراوە بە فۆتۆشۆپی (پێشڕەو دزەیی) سەرمایەداری كورد كە لەو هێرشەدا ماڵەكەی كرابووە ئامانج و خۆی و كچێكی تەمەن یەك ساڵانەی شەهید بوون، بڵاو كردووەتەوە كە لەگەڵ چەند كەسێكی جوو دەردەكەون.
لە وێنەی یەكەمدا (پێشڕەو دزەیی) لەگەڵ كەسێكی ڕیش درێژی جوو دەردەكەوێت، كە لە ئەسڵدا وانییە و وێنەی شەهید پێشڕەو بە فۆتۆشۆپ خراوەتە سەر وێنەی كەسێكی تر كە لەگەڵ جووەكە وەستاوە.

ههروهها له وێنەی دووەم كه تایبەتە بە سەرۆك و ژمارەیەك پێشمەرگەی پارتی ئازادیی كوردستان ی ڕۆژهەڵات، ئەویش دەستكاری كراوە و وێنەی پێشڕەو دزەیی لەگەڵ دانراوە و هەر كەسێك ئەگەر بە سەرنجەوە لە وێنەكە بڕوانێت دەردەكەوێت كە كاری فۆتۆشۆپە.

وێنهى دهستكارى كراو

وێنهكه راستهكه