به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
له سنووری قه‌زای چۆمان، 24 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری گۆشت و حه‌وزی ماسی هه‌یه، له‌وانه حه‌وت به‌بێ مۆڵه‌ت كار ده‌كه‌ن.
دڵشاد حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چۆمان به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: ” له گونده‌كانی سنووری قه‌زای چۆمان 21 كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ری گۆشت و 3 حه‌وزی ماسی هه‌یه، له‌وانه 5 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌رو 2 حه‌وزی ماسی تا ئێسته مۆڵه‌تیان نییه، هه‌روه‌ها یه‌ك كێڵگه زه‌وی بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام دروست نه‌كراوه”
چۆمان، یه‌كێكه له قه‌زاكانی ئیداره‌ی سۆران، ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی هامڵتۆن و 180 كیلۆمه‌تر له باكووری پارێزگای هه‌ولێرو 25 كیلۆمه‌تر له سنووری ئێران دووره، له چوار ناحیه‌و 106 گوند پێك دێت. قه‌زای چۆمان له ساڵی 1961 دروستكراوه‌و له ساڵی 1970 كراوه‌ته قه‌زا.
