زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
دەستكرا بەدابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی مانگانە لەمساڵدا كە لە شەش مادە پێكهاتووە.
لەمساڵیشدا هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بەردەوامی دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە لە مێرگەسۆر دەستكرا بەدابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی مانگانە لەمساڵدا كە لە شەش مادە پێكهاتووە، بریكارەكانی خۆراكیش لەو سنوورە داوا لە هاووڵاتییان دەكەن سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراكی مانگی یەك، كە بریتین لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و نیسك و نۆك.
پێشتر بریكارەكانی خۆراك ئاگادار كراونەتەوە، كە دووكان و شوێنەكانیان ئامادە بكەن و بەشێوەیەكی باش و جوان پارێزگاریی لە بەشە خۆراكی هاووڵاتییان بكەن، بەتایبەت لــەم وەرزەدا لەبەر باران و سەرما، كە كاریگەریی بۆ سەر خۆراكەكان دەبێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بەدەستیان بگات.