پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، هەریەك لە نرخی دۆلار و دراوەكانی دیكە گۆڕانكاری بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە دوێنێ، تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانیان بەسەردا هاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 151,350 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 410 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار 25 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 127 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.