زاری كرمانجی – هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 03ـی 10ـی 2022 پێشوازی له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی، تاوتوێ كران و داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه گفتوگۆ تاكه ڕێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه كه خوێن و گیانی هاووڵاتییان و پاراستنی خۆپیشانده‌ران له هه‌موو عێراق، هه‌روه‌ها پاراستنی ماڵ و سامانی تایبه‌ت و گشتی، خواست و ئامانجی هاوبه‌شن و هه‌مووان ده‌بێ هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات.
دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كان و به‌ئامانجگرتنی چه‌ند شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته ڕێز له سه‌روه‌ریی عێراق بگیرێت و ڕه‌تیانكرده‌وه عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه هه‌رێمییه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندن به په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و به‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌و وڵاتانه.