به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:

یوسف سۆفی عه‌لی: ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه جێبه‌جێ بكرێن ئه‌نجامی باشی ده‌بێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌می 2024، له پارێزگای هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، به‌رپرسانی لق، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتیاریی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی هه‌ولێر، به‌رپرسان و كارگێڕانی ناوچه، كادرانی پێشكه‌وتوو، نوێنه‌رانی ئافره‌تان و قوتابییان و لاوان. مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای هه‌ولێر، كۆنفرانسێكی تایبه‌تی به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ساز كرد.
یوسف سۆفی عه‌لی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی لقی10ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: ” ئه‌مڕۆ له مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای هه‌ولێر، كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ژێر ناونیشانی ( كۆنفرانسی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ) به‌ڕێوه‌چوو، له كۆنفرانسه‌كه ڕاپۆرتی پێشنیار‌و راسپارده‌كانی هه‌موو لقه‌كانی حزبی خوێندرانه‌وه‌و گفتووگۆیان له‌باره‌یه‌وه كرا، دواتر كۆی پێشنیار‌و ڕاسپارده‌كان له یه‌ك ڕاپۆرتی تێر‌و ته‌سه‌ل په‌سند كرا”.
گووتیشی” كه‌سانی شاره‌زاو به ئه‌زموون له ڕێكخستن و هه‌ڵبژاردن قسه‌یان تێدا كرد‌و باس له كه‌مووكوڕی و كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی ڕابردوو كرا و ئاماژه به خاڵه ئیجابی و سلبیه‌كان كران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بێنین و ئاماده‌كاری باشتر بكه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گشتی كۆنفرانسێكی زۆر باش و سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌گه‌ر پێشنیار‌و ڕاسپارده‌و خاڵه‌كانی جێبه‌جی بكرێن، ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست دێنین و گۆڕانكاری باش ده‌بینین”.
له‌باره‌ی كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی حزبی، یوسف سۆفی عه‌لی روونیكرده‌وه ” له كۆنفرانسه‌كه باس له‌و بابه‌ته‌ش كرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوا بكه‌وێت، ئه‌و ئۆرگانه حزبیانه‌ی بۆشاییان لێ دروستبووه، ئه‌گه‌ر پێویست بێ له‌وانه‌یه به مه‌ركه‌زی پڕ بكرێنه‌وه، یان كۆنفرانسی رێكخراو‌و لیژنه ناوچه‌كان بكه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان”.