زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ یەکشەممە (21ـی کانوونی دووەمی 2024) دادوەر، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەند کرد.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا، سکاڵاکان هیچ گۆڕانکارییەکیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق نەکرد.
لای خۆیهوه جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند: “بە گوێرەى بڕیارەکانى دەستەى دادوەرى لەسەر تانەکان، هەشت بەربژێر کە لە ئەنجامى کۆتایی سەرکەوتوو بوون، گۆڕدران بە بەربژێرى دیکە کە زۆینەیان کۆتای ژنان بوون.”