زاری كرمانجی-سۆران:
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا حکوومەت بە پێشنیاری وەزیری شەھیداندا دەچێتەوە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و دەشڵێ: ھەرکاتێک بڕیارەکە دەرچوو ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت.
عادل حەمەساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان ڕاگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشنیاری وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ناردووە بۆ وەزارەتە پەیوەندارەکانی وەک شارەوانی و کشتوکاڵ و داد و دەستەی گشتی وەبەرھێنان بۆ ئەوەی پێیدابچنەوە، ئەگەر لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بووە بڕیار ئەوە ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت و بڵاودەکرێـتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان دەشڵێت: خێزانی سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان .. ئەوانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی پارچە زەوی لە بری پێدانی پارچە زەوی یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستدەکرێت، چونکە ھێشتا ژمارەیەکی زۆری خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکران ماون و سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی پارچە زەوی.