مستەفا دۆلەمەری-سیدەكان:
بەهۆی تۆپبارانكردنی سوپای پاسدارانەوە زیاتر لە 100 جووتیار لە ناوچەی برادۆست زیانیان بەركەوتووە.
ئەمرۆ بەیانی بۆ دەیەمین جار ئێران ناوچەی هۆرنی باڵەكیان لە برادۆست تۆپبارانكرد، بەم هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە كاسبكاران و جووتیارانی ئەم ناوچەیە ناچار بوون ماڵ و كارەكانی خۆیان جێبهێڵن و ئاوارە ببن، كە زەرەر و زیانێكی زۆری ماددییان بەركەوتووە.