مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كونسوڵخانەی ئەمریكا، خولێكى زمانى ئينگليزى بۆ 30 ئەفسەر و پێشمەرگە دهكاتهوه.
ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2024، كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ڕاگەیاند “بە ئامانجی دڵنیاییدان لە پەیوەندیی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان لە بواری ئاساییشدا، تەنانەت لەوەش كاریگەرتر بێت كە هەیە، بۆيه ئهمرِۆ ڕێكخراوی ناحكومی ئەمریكیی (سپیرت ئۆف ئەمریكا – Spirit of America) پاڵپشتیی دارایی كردنەوەی كۆرسێكی نوێی زمانی ئینگلیزی بۆ 30 ئهفسهر و پێشمەرگە دابینكرد كە ماوەی 4 مانگ دەخایەنێت،”
كونسوڵخانەی ئەمریكا سوپاسی هەر یەك لە دكتۆر (لوقمان هادی حەسەن) جێگری سەرۆكی زانكۆی دهۆك بۆ كاروباری زانستی و لیوا (نەبەز) و ستافەكەی لە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەكات كە پشتیوان و هاریكار بوونە بۆ ئەنجامدانی خولەكە.