زاری كرمانجی-سۆران
پسپۆران نیشانەكانی ئاڵوودە بوون بە شیشە و كریستاڵ و ماددەی هۆشبەر دەخەنەڕوو، كە ئەمەی خوارەوە بەشێكن لە نیشانەكانی بەكارهێنەران و ئاڵودەبوون، بەم مەوادە مەترسیدارانە.
- بۆنی پیسی دەم.
- ددانەكانی ڕەش و خرابوو كە بە ( دەمی مت ئامفتامین ) ناودەبرێت.
- ددانەكانی شكاو ( دەرەنجامی لێك خشاندنی ددانەكانە بە هۆی بەكارهێنانی كریستال ).
- سووتان بە تایبەتی لە سەر لێو و ئەنگوستەكان.
- گەورە بوونی بیلبیلەكانی چاو.
- ئارەقەكردنی زۆر.
- هەناسەدانی ناڕێك.
- شوێنی دەرزی لێدان لە سەر قۆل و مڵ.
- خوین بەربوونی لووت و زیان گەیشتن بە بۆری لووت.
- چرچ بوونی پێست.
- بوونی برین بیرو لە سەر جەستە و هەوكردن.
- كەم بوونەوەی خێرای كێشی جەستە.
- خوراندنی جەستە بەهۆی هەست كردن بە بوونی مێروولەكان لە ژێر پێست.
- پەریشانی.
- تورەیی.
- كێشە لە ناسینەوە و بڕیاردان و بیرهێنانەوە.
- تووش بوون بە وەهم و خەیاڵ.