به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
له سنووری قه‌زای چۆمان، 13 هه‌زار سه‌ر مانگا‌و مه‌ڕو بزن به‌خێوده‌كرێن، به‌ڵام له وه‌رزی هاوین ڕێژه‌كه زیاتر ده‌بێت.
دڵشاد حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چۆمان بۆ زاری كرمانجی گووتی: ” له سنووری قه‌زای چۆمان به گوندهكانیشهوه 13 هه‌زار سه‌ر مانگا‌و مه‌ڕو بزن به‌خێوده‌كرێن، له‌وانه 10 هه‌زار مانگا و 3 هه‌زار مه‌ڕو بزن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی كوێستانییه له وه‌رزی هاوین، به‌هۆی هاتنی كۆچه‌رییه‌كان ڕێژه‌كه زیاتر ده‌بێت”.
چۆمان، یه‌كێكه له قه‌زاكانی ئیداره‌ی سۆران، ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی هامڵتۆن و 180 كیلۆمه‌تر له باكووری پارێزگای هه‌ولێرو 25 كیلۆمه‌تر له سنووری ئێران دووره، له چوار ناحیه‌و 106 گوند پێك دێت. قه‌زای چۆمان له ساڵی 1961 دروستكراوه‌و له ساڵی 1970 كراوه‌ته قه‌زا.