سەرچاوە: Ancient History
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: محەمەد هەسنانی
پێریلاوسی پەیكەرتاش لە سەدەی دووەمی زایینی، ئامێری شەیتانانەی ئەشكەنجەدانی “گا مسییەكەی پێریلاوس “ی دروست كرد، كە بە سەخترین ئەشگەنجەدانی مرۆڤ دادەنرێت لە مێژوودا.
پەیكەرتاشی پێریلاۆس لە نێوان ساڵانی ٥٧٠-٥٦٠ پێش زایین، بە فەرمانی ستەمكار فالاریس، گایەكی مسی دروست كرد كە بتوانێت مرۆڤێكی تەواو لەناودا جێی ببێتەوە. كاتێك ئاگرێكیان لە ژێر گاكەدا دائەگیرساند، ئەوەی لە ژوورەوە بوو بە زیندووی دەپڕژێندرا، لە ڕێگەی میكانیزمێكی تایبەتەوە، وەك هاواركردنی گاكە دەنگی دەبیسترا”.
كاتێك بۆ یەكەمجار داهێنانەكەی خستە بەردەم ستەمكاری ئاكراگانتاسی سیسیلیا، فەرمانی دا كە پێریلاوس بخرێتە ناو گاكە و ببێتە قوربانی یەكەمی خۆی، كۆتایییەكی گونجاو بوو بۆ داهێنەری ئامێرێكی شەیتانانەی لەو شێوەیە.
وێنەكان لە مۆزەخانەی ئەشكەنجە لە بروج لە بەلجیكا هەڵواسراون.