مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
چەند كۆڵبەرێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن پاسەوانانی سنووری عێراق ڕووبەڕووی ئەشكەنجەی جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە و یەكێك لە كۆڵبەرەكان دەڵێ تا ئێستا نازانین پاسەوانانی سنووری عێراق بۆ وایان لە ئێمە كردووە.
دوێنێ شەممە 20ـى كانوونی دووەمی 2024، هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق، لە سنووری بیارەی پارێزگای هەڵەبجە، هەشت كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی دەستگیركردووە.
بە گوێڕەی گرتە ڤیدیۆیەك كە لە كۆڵبەر نیووز بڵاو كراوەتەوە، هەشت كۆڵبەری خەڵكی جوانڕۆ بە ناوەكانی (مۆبین، پەیام، سەركەوت، یاخیبوون، ئاراش، سەدرەدین، جەمال و یوسف) دەردەكەون كە تەواوی قژیان تاشراوە و یەكێك لە كۆڵبەرەكان باس لەوە دەكات كە لەلایەن پاسەوانانی سنووری عێراق دەستگیركراون و دوای ئازاردانی جەستەیی و دەروونی و تاشینی قژیان لەسەر سنوور بە جێیان هێشتوون.
دەشڵێت كە پاسەوانەكان شەو تا بەیانی نەیانهێشتووە هیچ كام لە كۆڵبەرەكان بخەون و هیچ ئاو و خواردنێكیان پێنەداون.
هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق كە لەسەر بنەمای ڕێككەوتنێك، جێگرەوەی هێزەكانی پاراستنی سنووری هەرێمی كوردستانیان گرووتەوە.