به‌ختیار سه‌باح – زاری كرمانجی:
ساڵی ڕابردوو له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هۆشیاری و ڕێنمایی له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی له 215 گوند بڵاوكراوه‌ته‌وه.
عەلی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین/هەولێر به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: “له ساڵی ڕابردوو، هۆشیاری له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی له 215 گوندی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هۆشیاكردنه‌وه سه‌ردانی 107 گوندی كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان 49 گوند و هۆشیاركردنه‌وه له‌لایه‌ن چاودێرانی سه‌لامه‌تی 59 گوند”.
گووتیشی ” له سه‌ردانی گونده‌كان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان، 6 هه‌زارو 363 پیاو، هه‌زارو 351 ئافره‌ت، 3 هه‌زارو 532 منداڵ و هه‌زارو 800 گه‌نج سوودمه‌ند بوونه، هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا به هه‌زاران پۆسته‌ری رێنمایی، ڕێبه‌ری هۆشیاكردنه‌وه، كارتی په‌یوه‌ندی، له‌زگه‌ی زانیاریی قوتابییان و ده‌فته‌ری هۆشیاركردنه‌وه له قوتابخانه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه”.