محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای ئەوەی لە مانگی ٩ ی ساڵی ڕابردوو بەشی دووەمی پڕۆژەی دووسایدی دێڵزیان لە بەردەم زانکۆی سۆران بۆ پێش ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داندرا، لە ئێستادا ٪٥٠ کارەکانی سایدێک تەواو بووەو بەرلەوادەی خۆی ئەو پڕۆژەیە کارەکانی بە کۆتادێت”.
گوژمەی پرۆژەکە ٢ ملیار و ٩٠ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دینارە، ماوەی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە یەک ساڵەوە کۆمپانیای هەڵبین لایەنی جێبەجێکاری ئەو پڕۆژەیە، زیاتر لە سێ مانگە کارەکانی دەستی پێکردووە و نۆ مانگ ماوە بۆ تەواو بوونی کارەکانی بە شێوەیەکی گشتی “.
بە پێی بەدواداچوونەکانی زاری کرمانجی بەر لە وادەی خۆی ئەم پڕۆژەیە تەواو دەبێت و بودجەکەشی لە سەر ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و کارەکانی ئەو پڕۆژەیە بەپێی تەندەر بەڕێوە دەچێت و لە سایدێک سەدا پەنجای کارەکانی تەواو بووە کە پێک دێت لە ئاوو ئاوەڕۆ ، دیواری پاڵپشت، ئاو وەرگر، کربستۆن و قیر، سایدێکی ئێستا لە قۆناغی تێکەڵە ڕێژکردنەوە دواتریش قیر دەکرێت و ئەوجا ئەم سایدە دەکرێتەوە”.
ئەوەی ئاستەنگ بێ لە بەردەمی ئەو پرۆژەیە زیاتر بوونی زێدەڕۆیی بووە، لەگەڵ هەڵگرتن و گواستنەوەی ستوونەکانی کارەبا”.
درێژی ئەم ڕێگایە یەک کیلۆمەتر و سێ سەد مەترە و پانیکەشی سی مەترە بە تەواو بوونیشی دەبێتە هۆی کاراسانییەکی زۆر بۆ هاوڵاتییان ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی.