پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
هەندێك لە بەرپرسان و هاووڵاتییان دوای دەوام ئۆتۆمبێلی حكوومی بۆ كاری تایبەت بەكاردەهێنن. گوتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، گوتی، بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی حكوومی و سەربازی دوای دەوام بۆ كاری تایبەت رێگە پێدراو نییە.
مقەدەم شەماڵ دێواری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بۆ زاری كرمانجی دیاركرد:” بەشێكی زۆر لە ئۆتۆمبێلەكانی پۆلیس و بەشی سەربازی 24 كاتژمێر لە ئەركدان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان، جگە لەو ئۆتۆمبێلانە، كارپێكردن و بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی میری رێگە پێدراو نییە”.