شاگوڵ هەورامی
لەم ساڵانەی دواییدا، جیهان گۆڕانکاریی و وەرچەرخانی ریشەیی و قوڵ و گشتگیری گەورە و گرنگی لەهەموو کایەکانی کۆمەڵگە بەخۆیەوە بینی، کە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە دەستیپێکرد، تێیدا تەکنەلۆجیا رۆڵێکی بنچینەیی لەو گۆڕانکاریی و وەرچەرخانەدا گێڕا. ئامێره ئه لیكترۆنییه كان به گشـــتی بـــه هۆكاری نوێی داده نرێـــت كه وا ڕۆڵی گرنگ و كاریگه رییـــان هه یه له ژیانی مرۆڤدا. نموونە وەک مۆبایل ئایپاد و لاپتۆپ و …..هتد. کە قوتابیان پێیەوە پەیوەست بوون لە ژیانی ڕۆژانەیان دا.
گومانی تێدا نییە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان قازانج و لایەنی ئەرێنی و نەرێنیشی هەیە، بەڵام ئەم ئامێرەئەلکترۆنیەکان لە ئێستادا بۆ قوتابیان کاریگەریەکی سلبی و خراپی هەیە وەک خو گرتنێک بە ماددە هۆشبەرییەکان. زیاد بەکارهێنانی لەلایەن قوتابیان کێشەی گەورە و مەترسیدار دروست دەکات لایەنی تەندروستی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و جەستەی و کاریگەریە گەورەکەشی بریتییە لە کەمی هزری قوتابی و لاوازی بیردکنەوە و کەمتەرخەمی و ئیهمال کردنی خوێندن.
گرنگە بەرده وام قوتابیه كانمان وشـــیار بكەینه وه له زیانه گشـــتییه كانی زیادبه كارهێنانـــی ئامێره ئه لیكترۆنییه كان و مه ترســـییه كانی كه وا هه رده م خۆپارســـتن باشتره له چاره ســـه ركردن.
بۆیە لێرەدا پێویستە لەسەر مامۆستا و دایک و باوک ئامۆژگاری لەسەر زیانەکانی زیاد بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان هێنانەوەی زۆرترین نمونەی زیندوو بۆیان، کاتی بەکارهێنانیان لە رۆژێکدا یاخود لە هەفتەیەکدا بۆ دیاری بکرێت. هەوڵی ئەوە ئەوە بدەن کاتەکانیان بە کتێب خوێندنەوە و وەرزش کردن و گفتوگۆ تەرخان بکەن. وەک (ئه لبێرت ئه نیشتاین) ده ڵێ “قوتابی مه نجه ڵ نییه تا پڕ ئاوی بكه ی، به ڵكو چرایه كه، مه شخه ڵێكه پێویسته دایبگیرسێنی.