زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی چاككرنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگسۆر، دەڵێت: دوای حەوت ڕۆژ ڕێگای گوندی بێدیال و تەواوی ڕێگای گوندەكان بەشێوەیەكی سەرەتایی كرانەوە.
ئەندازیار ڕزگار دۆڵەمەری، بەرپرسی فەرمانگەی چاككرنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: بەهۆی زۆری باران بارینی ڕۆژانی رابردوو لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، كەبووە هۆی دروستبوونی لافاو و دارمانی شاخ و بەردو تێكچوونی بەشێك لە قەنتەرەكانی رێگای سەرەكی گوندەكان، خۆشبەختانە دوای 7 رۆژ كاركردنی بەردەوام تەواوی رێگاكان بەشێوەیەكی سەرەتایی كرانەوە.
بەرپرسی فەرمانگەی چاككرنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگسۆر، دەشڵێ: بەردەوامین بۆ رێكخستنەوەی شۆلدەرەكان و رێرەوی ئاو و ئاوبەرەكان و فڕێدانی خۆلی دارماو.