شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
شێرڤین حاجیپوور، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری گۆرانی (برای) واتە (لە پێناو) لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هاوکات ڤیدیۆی گۆرانی “لەپێناو” لە پەیجی تایبەتی شێرڤین لە ئینستاگرام لابرا، کە نزیکەی 40 ملیۆن بینەری هەبوو.
لە ئێستادا بۆ پشتگیریکردن لەم گۆرانیبێژە بڵاوکردنەوەی ئەم گۆرانییە لە لایەن هونەرمەند و ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ئێران بەردەوامە