زاری كرمانجی-سمیلان
باران بارینی هەفتەی بووە هۆی هاتنەخوارەوەی قوڕو لیتاو بۆ سەر بەشێك لە شەقام و رێگاكانی دۆڵی رۆست لە سنووری ناحیەی سمیلان و بوونی بەربەست لەبەردەم هاتووچۆ.
لای خۆیانەوە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە، لەلایەن تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دەستكراوە بە فڕێدانی ئەو قوڕ و بەردو خۆڵەی هاتبووە سەر شەقام و رێگاكانی دۆڵی ڕۆست لە سنووری ناحیەی سمیلان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” نەك تەنها رێگاو شەقامەكانی سنووری ناحیەی سمیلان، بەڵكوو تیمەكانمان بەردەوام بوونە بۆ پاكردنەوەی سەرجەم رێگاو شەقامەكانی شارو شارۆچكەو گوندەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەردەوامیش لە ئەركدان.