زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە ” د.کامەران مەلامحەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران رایگەیاند : “بەرلە دابینکردنی ئامێرەکە، هەفتانە ١٠ بۆ ٢٠ نەخۆشمان بە مەبەستی چارەسەر، رەوانەی نەخۆشخانەکانی دیکەی کوردستان یان نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکرد، بەڵام بە دابینکردنی ئەم ئامێرە ئاسانکاری باش بۆ هاوڵاتیان کراوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی، یەکێکە لە ئامانجەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان دەخرێنەکار، کە بشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.