هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له پۆستێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی (ئێكس) نووسیویەتی ” سوپاسی هه‌موو هه‌ڵوێسته كوردستانی و نیشتمانییه عێراقی و نێودهوڵییهكان ده‌كه‌ین، كه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی دوژمنكارانه‌ی سه‌ر هه‌ولێر و به ئامانجگرتنی هاووڵاتیان و كه‌سانی سڤیلیان كرد.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا، نووسیویەتی ” شاهێدی بۆ مێژوو ده‌ده‌ین، تاكه لایه‌نی شیعی كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد، سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در و ته‌یاری سه‌دڕی بوو، كه دژی پاشكۆیه‌تی وه‌ستایه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستیی نیشتمانیی عێراقی بوو”.