مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، 512 حزب و ڕێكخراو و كەسایەتی ڕۆشنبیر و دیاری باكووری كوردستان و توركیا، سەركۆنەی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكەن و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن هەڵوێست لە دژی ئێران وەربگرێت.
كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكە لە ئیستەنبوڵ ئەنجامدراو حزب و ڕێكخراوەكانی بەشدار ڕایانگەیاند “هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان – هەولێر سەركۆنە دەكەین و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین هەڵوێست لە دژی ئێران وەربگرێت. چونكە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەكانی كردووە و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاو بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ناوچەكەدا بنێت.”
شەوی 15ی كانوونی دووەم، سوپای پاسدارانی ئێران، بە دە مووشەكی بالیستی چەند شوێنێكی مەدەنی كردە ئامانج و لەم هێرشەدا چەند هاووڵاتییەك بوونە قوربانی .