زاری كرمانجی – مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 10ـی 2022 پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی کرا و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ كردەوە بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان.
هەروەها ژمارهیهک بابەتی تایبەت بە گوزەرانی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان تاوتوێ کران و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، پێویستە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بە سەرجەم پێکهاتەکانەوە و ماف و شایستە دەستوورییەکانیان لە سەرتاسەری وڵات، بە هەرێمی کوردستانەوە، لە پێشینەی کارەکاندا بێت.
لە كۆبوونەوەكەدا، پێویستیی بەردەوامبوونی كۆبوونەوە هاوبەشەكان و مامەڵەكردن بەشێوەیەکی جیددی لەگەڵ هەموو دۆسییەکان و ڕەخساندنی هەلومەرجی باش بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە كە ببێتە هۆی چارەسەرەکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا، دووپاتکرایەوە.